رۆژانە بەدەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە

“شەش رۆژە دێم”؛ موچەی خانەنشینانی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە چەند رۆژێکە دوادەکەوێت

رازاو محەمەد – سلێمانی

موچەی خانەنشینانی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە  بەهۆی کۆکردنەوەی پارەکەیان لە داهاتی ناوخۆ مانگانە دوا دەکەوێت و بۆ ئەم مانگەش چەن رۆژێکە موچەکەیان دواکەوتووە و رۆژانە بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە.

ئامینە بەهادین، کە موچەی هاوسەرە خانەنشینەکەی وەردەگرێت، بە 964ـی وت، “شەش رۆژە دێم بۆ وەرگرتنی موچەکەم و هەموو رۆژێکیش بە تەکسی دێم، بەڵام هێشتا موچەکەم وەرنەگرتووە، ئەوەی وەریدەگرم نیوەی ئەدەمەوە بە قەرز.”

خانەنشینێکی دیکە وتی، “چوار رۆژە دێم و دەچم و هیچم وەرنەگرتووە”، بەڵام یەکێک لە خانەنشینەکان دەڵێت: بەخەیاڵمدا نایەت موچە وەربگرم یان نا، من پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانیم و موچە بەلامەوە گرنگ نییە.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا