كهشتییهكی نهوتههڵگر له گهرووی هورمز تەقییەوە - وێنە: ئەرشیف
خەریکە ئاڵۆزتر دەبێ
گەرووی هورمز لەبەردەم ئاگری نوێدا؛ 6 کەشتی بەر مین کەوتوون
ئەحمەد مستەفا
بارودۆخ لە گەرووی هورمز ئاڵۆزتر دەبێت، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە دوێنێوە 6 کەشتی نەوتەهەڵگر لە ناوچەکە تووشی بەرکەوتنی مین بوون، گڕیان گرتووە یان نقوم بوون.
بەپێی لێدوانی سوپای پاسداران کە میدیای ئێران بڵاوی کردووەتەوە، 2 کەشتی نەوتەهەڵگر لە کاتی تێپەڕبوون بە باشووری گەرووی هورمزدا بەر مین کەوتوون، لە کاتێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پارێزگارییان لێ کردوون.
لە بەرامبەردا، پاسداران هۆشدارییان داوە کە رێڕەوی باشووری گەرووی هورمز مینرێژ کراوە و ئەو کەشتییانەی بە پێی رێنماییەکانی ئەمریکا تێیدا تێدەپەڕن، لە مەترسیی هێرش و سووتان دان.
ئەم هەڕەشەیە نیگەرانییەکانی لەبارەی ئاسایشی گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا زیاتر کردووە، چونکە گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوەکانی نەوتی جیهان و هەر پەرەسەندنێکی توندوتیژی لەوێدا دەتوانێت بازاڕی جیهانی بەرەو قەیرانێکی نوێ ببات.