دیمەنی کێڵگەیەكی نەوت لە عێراق
خەریکی کانییە نەوتەکانن
بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوت عێراق و ئێکسۆن مۆبیل رێکەوتن
ئەحمەد مستەفا
کۆمپانیای نەوتی بەسرە لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی “ئێکسۆن مۆبیل” لێکتێگەیشتنێکی نوێی واژۆ کرد، بە ئامانجی جێبەجێکردنی قۆناغی 2ی پڕۆژەی بەکارهێنانی ئاوی دەریا و وەبەرهێنان لەو بوارەدا.
باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پڕۆژەکە توانای گەیاندنی ئاو بۆ کێڵگە نەوتییەکان و پشتگیریکردنی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی 2.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە.
ئەم هەنگاوە دەتوانێت یارمەتی پاراستنی پەستانی ناو کێڵگە نەوتییەکان و بەردەوامی بەرهەمهێنان بدات، لەناو کانییە نەوتەکان ناو دەریا.
پڕۆژەکە لەگەڵ پڕۆژەی هاوشێوەی کۆمپانیای فەرەنسی “تۆتا” کە توانای 5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا هەیە، لە چوارچێوەی پلانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی.
حکومەتی عێراق هیوای وایە ئەم پڕۆژانە ببنە هۆی زیادکردنی بەرهەم و هەناردەی نەوت، دابینکردنی هەلی کار بۆ کرێکارانی خۆماڵی و زیادکردنی داهاتی دارایی، بۆ پشتگیریکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.