هەواڵەکان
لافاو دروستبوو و مقاولەکان خەتابار دەکرێن
964+
ژووری هەواڵ
بارانە رەحمەتەکە بێ زیان تێنەپەڕی، لە سلێمانی و کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و ماڵی هاوڵاتیان پڕبوو لە ئاو.
پێچەوانەی نەوت، نرخی غاز لە سلێمانی دابەزی و قەول وایە لە دوو سێ رۆژی داهاتوودا هەرزانتریش ببێ.
ئەم بارانە جەوەکەی بەتەواوی سارد کردووە و ئیتر بۆ لەمەبەدوا ئەگەر خوا بیدا، ماڵ ماڵی قەل و قاز خواردنە، خۆ ئەگەر دەستت بگاتە قازی بێستانسوور، ئەوا نوری عەلا نوورە.
دوو شوانکاری دەشتی شارەزوور دەردەدڵی خۆیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، شوانیش وەک هەموو ئیشێکی تر خۆشی و ناخۆشی خۆی هەیە.