کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
باران کۆتایی دێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە نمەباران هەر دەمێنێ، بەڵام سبەی کۆتایی دێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 3.10.2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک کاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی راپەڕین.
بەڵام بۆ سبەی یەکشەممە لە هیچ شوێنێک باران نییە و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی