زیاتر لە 1000 کەسە

لە هەڵەبجە لیستی نوێی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی تۆمار دەکرێن

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە، ئەو کەسانەی ئاگادار کردووەتەوە کە پێشتر داوایان کردووە وەک بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی ناویان تۆمار بکرێت وماوەیەکی بۆ دیاریکردوون سەردان بکەن و فۆڕم پڕبکەنەوە.

لیستی ناوی ئەو کەسانەشی بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەیان زایاتر لە هەزار کەس دەبێت و لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و قەزاکانی سەیدسادق و شارەزوور و ناوەندی پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن، ئاگاداریان دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆ یەکشەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 13.8.2026 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بە تۆماری بەرکەوتە.

ئەوانەی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، پێویستە کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان ببەن و ئەو کەسانەشی داواکاریان پێشکەشکردوە و ناویان لە لیستەکەدا نیە ، دوای تەواو بوونی ئەو ناوانە ئەوانی دیکەش فۆڕمیان بۆ پڕدەکرێتەوە .

کاتێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن، فۆرمەکە وەردەگرن و لەکەمترین ماوەدا دوای پڕکردنەوەی دەیگێڕنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە ، هەرکەسێکیش فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە، بێبەش دەبێت لەوەی وەک بەرکەوتە تۆماربکرێت .