نوسینگەیەکی کۆمپانیای کۆڕەک لە هەرێمی کوردستان - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بهشداربووان چی بكهن؟
تا مانگێكی دیكه بهدالهكانی كۆڕهک تیلیكۆم ناكوژێندرێنهوه
ئهرسهلان عهبدوڵا
له وهڵامی داوای لیژنهی گواستنهوه و پهیوهندییهكانی پهرلهمانی عێراق، دهستهی میدیا و گەیاندنی عێراق رهزامهندی دا بۆ مانگێكی دیكه و 1.11.2026 بگۆڕهكانی كۆمپانیای كۆڕهک تیلیكۆم نهكوژێندرێنهوه، تا بهشداربووان بتوانن رێوشوێنی گواستنهوه و پاراستنی ئهكاونت و خزمهتگوزارییهكانیان ئهنجام بدهن.
دهستهكه ئهمڕؤ سێشهممه 6.10.2026 له راگهیاندراوێكدا دهڵێت، لە وەڵامی داواکارییەکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراقدا، بڕیاریان دا وادەی ناچالاککردنی خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی کۆرەک تیلیکۆم بۆ مانگێکی دیکە درێژ بکاتەوە.
پێشتر دهستهكه کۆتایی مانگی ئەیلولی وەک دواوادە دیاری کردبوو پێش دەستپێکردنی ناچالاککردنی خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی کۆمپانیاکە، بەڵام دواتر بڕیاری دا ئەو وادەیە بۆ 1.10.2026 درێژبکرێتەوە، ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەکەی لیژنەی پەرلەمان و پاراستنی بەرژەوەندیی بەکارهێنەران بە ڕێگەدان بە کاتی زیاتر بۆ دەستەبەرکردنی ئەکاونت و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان.
دهستهكه داوا لە بەکارهێنەرانی کۆرەک دەکات کە پشت بە ژمارەکانیان دەبەستن بۆ وەرگرتنی کۆدی پشتڕاستکردنەوە، هەروەها بۆ گەڕاندنەوەی ئەکاونتەکان، کەڵک لەم ماوەیە درێژکراوە وەربگرن بۆ دابینكردنی ژمارەیەکی نوێ لە هێڵه رێگهپێدراوهكانی ئاسیاسێڵ یان زەین عێراق.
دهستهی میدیا و گەیاندنی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە پێویست ناکات بەکارهێنەران سیمکارتی کۆڕەکیان لەناوببەن یان دەستبەرداری ژمارە تەلەفۆنەکانیان بن؛ بەڵکو ئامانج لێی پاراستنی دەستڕاگەیشتنە بە ئەکاونت و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان، لە هەمان کاتدا مافەکانی هەردوو بەکارهێنەر و دەوڵەت بەپێی چوارچێوەی یاسایی و رێکخراوەیی کارپێکراو.
کێشەی نێوان كۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی میدیا و گەیاندنی عێراق کێشەیەکی درێژخایەنە کە لەسەر مەرجەکانی گرێبەست، قەرزی دارایی و کێشەی کارگێڕی سەریهەڵدا و کۆتایی مانگی هەشتی رابردوو گەیشتە قۆناغێکی توند بە بڕیاری راگرتنی تەواوەتی کارەکانی کۆمپانیاکە و دەستبەسەرداگرتنی موڵکەکانی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
کێشەکانی نێوان کۆڕەک تیلیکۆم و حکومەتی عێراق لەسەر سێ تەوەری سەرەکی دەسوڕێتەوە کە بریتین لە؛ قەرزە کەڵەکەبوەکانی کۆمپانیاکە کە بەهۆی پابەند نەبون بە مەرجەکانی مزایەدەی ساڵی 2007 و سزا داراییەکان گەیشتونەتە نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار، لەگەڵ کێشەی “ئەستۆپاکی باج” کە تێیدا بەغدا رەتیدەکاتەوە دانیپێدابنێت بەو پێیەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوە نەک حکومەتی فیدراڵی.