خەڵک پەنای بۆ هێڵی گشتیی بردووە

لە بەریتانیاش بەنزین گران بوو بەڵام لەوێ سەرەگرتنی لێ نییە

بڵند عەلی

دەردی گرانیی بەنزین بەریتانیاشی گرتەوە بەڵام پێچەوانەی لای خۆمان لەوێ بەنزینخانەکان چۆڵن و سەرەگرتنی لێ نییە چونکە خەڵک رووی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گشتیی کردووە.

لە بەریتانیا یەک لیتر بەنزین گەیشتووەتە 175 پێنسی بەریتانی کە دەکاتە زیاتر لە سێ هەزار و 700 دیناری عێراقی و بۆ هەر لیترێک گازیش دەبێ 220 پێنس بدەی کە دەکاتە چوار هەزار و 225 دیناری عێراقی.

ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی سووتەمەنییە کە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە بەریتانیا تۆمار کراوە و هۆکارە سەرەکییەکەشی بۆ گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.

بەپێچەوانەی لای خۆمان کاتێک لە بەریتانیا بەنزین و سووتەمەنی گران دەبێ، جگە لە خواپێداوەکان کەس ناچێتە بەنزینخانەکان و چۆڵ دەبن، چونکە لەو ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتیی زۆرن و خەڵک پەنا بۆ ئەوان دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری