تەنیا سێ مانگ ئێشیان هەیە

45 ساڵە پێشەی نەعل دروست کردنە

گەرناس مەعۆ – رۆژئاوا

کاسبکار و دەست رەنگینێکی رۆژئاوای کوردستان کە ساڵەهای ساڵە خەریکی نەعک دروست کردنە کە لای خۆیان بە کڵاشی دێریش ناسراوە و 45 ساڵە لەگەڵ ئەم ئیشە دەست و پەنجەی نەرم کردووە.

خەلیل گرو وەستایەو بۆ 964 دەڵێت، لە ساڵی 1979ـەوە خەریکی ئەم ئیشەیە و تەنیا لە سێ مانگی هاوینیش ئیشیان هەیە دوای ئەوە دەوەستن.

خەلیل دەڵێت، ئەم نەعلەی دروستی دەکەن سەرەتا لە وڵاتی سعودیەوە سەری هەڵداوە، ئێستا لە چەندین وڵاتەوە دێت بەلام هیچی وەک ئیشی دەستەکە ئەسڵ و باش نییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی