شۆفێرێک لە زاخۆ رووداوەکەی بەسەرهاتووە

لە نیوەی رێگا کەسێکی سەرخست کەچی دزی لێکرد

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای زاخۆ شۆفێرێک لە نیوەی رێگا کەسێکی سەرخست، لە وەڵامی چاکەکەی، ئەو کەسە دزی لێکرد و دوو ملیۆن دیناری لێ برد.

موقەدەم ئەحمەد رەمەزان بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، “چەند رۆژ لەمەوبەر شۆفێرێک لە زاخۆوە بەرەو ناوچەیەکی دیکەی کورستان بەڕێکەوتووە، لە نیوەی رێگادا کەسێکی سەرخستووە، کەمێک رۆیشتوون و کاتێک شۆفێرەکە تەنیا بۆ ماوەی نیو خولەک کە سەیارەکەی دابەزیوە، ئەو کەسە دەستی بۆ چەکمەجەی سەیارەکەی بردووە و دوو ملیۆن دیناری لێ دزیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ماوەیەک لە گەڕان و بەدواداچوون، پۆلیس و هیزە ئەمنییەکانی زاخۆ توانیویانە، دزەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، تاوەکو ئێستاش راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.