دەڵێن، بازرگانی بەردەوامە

یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران: نرخی کاڵا بەرزنەبووەتەوە

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، نرخی کاڵاکان بەرز نەبووەتەوە و بازرگانی لەگەڵ دراوسێکان “ئێران، تورکیا و شارەکانی عێراق” بەردەوامە.

ەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ساڵانەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا نزیکەی 3 بۆ 4.25 ملیار دۆلارە (کە بەشێکە لە کۆی بازرگانیی 17 ملیار دۆلاریی نێوان عێراق و تورکیا)، لەکاتێکدا قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە نزیکەی 2.5 بۆ 3 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 10.8.2026، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی بە نوێنەری کەناڵەکانی راگەیاندنی وت، پێمان وانییە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی کاڵا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووبێتەوە.

بەڵام وەک وتی، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە، لە ماوەکانی ڕابردوو، تێچووی گواستنەوەی برنج، ڕۆن و شەکر کەمێک زیادیکرد، کە زۆر کەم بوو.

ئەو باسی لەوەشکرد، لەگەڵ ئێران و تورکیا هیچ گرفتێکمان نییە، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان وەک پێشووتر بەردەوامن.