"نەشیباتەوە ئاساییە"

ئۆژین نەوزاد باسی یارییەکەی ئەمشەوی ئەرجەنتین دەکات

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەرجەنتین ئەمشەو لە قۆناغی پێش کۆتایی یاریی هەیە لەگەڵ ئینگلتەرا، ئۆژین نەوزادی گۆرانیبێژیش، هاندەرێکی سەرسەختی ئەرجەنتینە و دەڵێت، نەشیبەینەوە گرنگ ئەوەیە میسی جامێکی هەیە.

ئۆژین نەوزاد بە 964ـی وت، “هەرچەندە ئەمساڵ ئەرجەنتین زۆر بەهێز نییە بەڵام مێسی هەیە و حەلی نییە، بۆیە ئومێد دەکات بیبەنەوە”.

دەشڵێت، ئەگەر کوردستان دەوڵەت بایە و بەشداری مۆندیالی بکردایە، ئەوە بە دڵنیایی هاندەری کوردستان دەبوو و گۆرانیشی بۆ دەوتن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی