نۆرماڵ لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی هەولێر هەر نەماوە و نرخەکەشی گران بووە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
گرفتی بەنزین بووەتە گرێ کوێرە لە هەرێمی کوردستان تا بێت بەرز دەبێتەوە و شەقامەکانیشی چۆڵ کردووە.
بەپێی بەدواداچوونی مەیدانیی پەیامنێری 964 ، نرخەکان روویان لە بەرزییە و هیچ ئاماژەیەک بۆ دابەزین نابینرێت، دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن و سوپەر سنووری دوو هەزار دیناری بەزاند، کە لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا ئەو نرخەی نەبووە.
لە ئێستادا بەنزینی نۆرمال لە بەشێک لە بەنزینخانەکان دەستناکەوێت و ئەوانەشی کە هەیانە، ئەوا کەمترین نرخی لیتری بەنزینی نۆرمال لە هەزار و 200 دینارەوە دەستپێدەکات و لە هەندێک شوێنیش تا هەزار و 470 دينار بەرزبووەتەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح