هەواڵەکان؛
بەنزین لە کڕین نایەت و گورچیلەیەکیش بە 50 ملیۆنە
ژووری هەواڵ
خەڵک دڵى خۆشبوو وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، بڕیاریداوە بە هاوردەکردنى بەنزین لە پارێزگاکانى عێراقەوە بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵام سەرەڕاى تێپەڕبوونى پێنج رۆژ، هێشتا نرخى بەنزین گرانە و موحەسەن بە 1500 دینارە.
******
نازەنین محەمەد، دایکی سێ منداڵە و هەردوو گورچیلەی لەکارکەوتووە، چیرۆکەکەی هێندە ئازاربەخشە ناچار بووە بۆ کڕینی گورچیلەیەک، هەرچی ماڵ و موڵک و ئۆتۆمبێلی هەیە بیفرۆشێت.
******
هێشتا تام و لەزەتى “دوارۆژەکانى پابلۆ”مان لە یادەوەریدا دەرنەچووە، شوان کەریمى دەرهێنەر سەرقاڵى شانۆییەکى ترە کە لەسەر هەمان ستایى پابلۆیە و کارەکەش رێکاوڕێک رەخنەگرتنە لە چینى سەرەوە و دەوڵەمەندان و خواپێداوان.
******
کوردە لە مێژە وتویەتى”خێر هەر مەڕ و بزن نییە”، مام عەزیز، جوتیارە دەست و دڵباشەکەى دەشتی داودە، ئەم پەندەى کردووە بە کردار و هەرچى زەویى و زارى هەیە کردویەتى بە کاڵەکى دێمى، بەڵام خۆى نە لێى دەخوات و نەلێى دەفرۆشێت، بەڵکو بێستانەکە بۆ سەدەقە.