هەولێر
پزیشکە دامەزراوەکان لە خەمی پلە هاتنە سەر شەقام
کاردۆست حسێن – هەولێر
بەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە، ئەوان بۆ دوو داواکاری لەوێ بوون، دامەزراندنی دەرچووانی پزیکشی و پێدانی پلە و پایە بە پزیشکە دامەزراوەکان.
دۆخەکە بەوجۆرەیە، دامەزراندن نەکرێتەوە کۆنەکان پلە وەرناگرن.
چۆڤان ئیسماعیل، یەکێکە لە بزیشکە دامەزراوەکان و لە بارەی دامەزراندنی بزیشکانی تازە دەرچوو بە 964ـی وت، داواکارم ئەو پلە بەندییە چەند ساڵە بەردەوامە رانەوەستێ، چونکە زەرەرمەندی یەکەم نەخۆشە.
ئەو وتی، ئەمە پێنجەمین جارە گردەبینەوە و دانەمەزراندنی پزیشکانی تازە دەرچوو زیان بە سیستەمی تەندروستی دەگەیەنێت.
بزیشکێکی تر لەم بارەیەوە زیاتر دەڵێت، ئەگەر پزیشکانی تازە دەرچوو دانەمەزرێن ئەوە نەخۆشخانەی حکومی ناتوانێ خزمەتی خەڵکی بکات و ناچارن بچنە نەخۆشخانە تایبەتەکان، خەڵکیش باری مادی باش نییە واتە زەرەرمەندی یەکەم نەخۆشەکە دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا