مام فەتحوڵا بە کولەمەرگی دوو یەتیمیش بەخێو دەکات

35 ساڵە کرێچییە و بە قوتووکۆکردنەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکات

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

“ژیانی ئەمڕۆم دەفرۆشم بۆ کڕینی نانی سبەی”، ئەم ئاوازە پڕ بە پێستی ژیانی مام فەتحوڵایە کە بە کۆکردنەوەی قوتوو ژیانی کولەمەرگی بەڕێدەکات.

فەتحوڵا عەبدوڵڕەحمان خێزانی کۆچی دوایی کردووە و دوو منداڵی کوڕەکەشی بەسەردا باربووە کە ئەوانیش دایکیان نەماوە، رۆژانە بە عارەبانەکەی دەستی تەواوی شەقامی 60 مەتری هەولێر دەگەڕێت، بۆ ئەوەی فەردەیەک قوتوو کۆبکاتەوە و پێنج بۆ شەش هەزار دیناری دەستکەوێ.

مام فەتحوڵا بە 964ـی وت، “35 ساڵە کرێچیم و دوو ساڵە بە ناچاری ئەم ئیشە دەکەم”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری