ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:

“ئەو کەسانەی خانووەکانیان لە قەرەچۆغ تەقێنراونەتەوە پێشینەی خانووبەرە نادەن”

شۆڕش قادری

بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرە بۆ ئەو کەسانە دەرچوو کە خانووەکانیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە سنووری قەرەچۆغ تەقێنراونەتەوە.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، رایگەیاندووە، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی سوودمەند لە پێشینەی خانووبەرە لەو گوندنشینانەی سنووری قەرەچۆغ کە خانووەکانیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش تەقێندراون، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران، کاری پێویست ئەنجام بدەن بە لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرە لە تەواوی ئەو بڕەی لە ئەستۆیان ماوە و سوودی دواکەوتن”.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە خوارەوە؛

“ئەو کەسانەی خانووەکانیان لە قەرەچۆغ تەقێنراونەتەوە پێشینەی خانووبەرە نادەن”