خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئیشی خۆی کرد

کابینەی کاتی بۆ منداڵانی قوتابخانەی لانە ستی کەلار دادەنرێت

میلاد جەلال – گەرمیان

وەرزی سەرما و بارانبارین وردە وردە گەیشت و بۆ ئەوەی منداڵانی قوتابخانەی لانە ستی کەلار سەرمایان نەبێ، کابینەیان بۆ دادەنرێت تا ئەو کاتەی قوتابخانەکەیان تەواو دەبێت.

رۆژی 22.9.2026 قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لانە ستی لە کەلار گردبوونەوە و ناڕەزییان دەربڕی لەسەر بێ وەزعی و خراپی دۆخی قوتابخانەکە.

هەر زوو بەڕێوەبەرانی پەروەردەی گەرمیان بەدەمیانەوە هاتن و بەڵێنیان پێدان چارەیەکیان بۆ بدۆزنەوە.

ئێستا وەزارەتی پەروەردە دەستیکردووە بە دروستکردنی کابینەی کاتی بۆ قوتابیان تا ئەو کاتەی قوتابخانەیەکی تازەیان بۆ دروست دەکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری