بە ئومێدن شارەکانی دیکەش بیبینن

لە سلێمانی “شەرڤانۆ” دەستی بە نمایش کردو 10 رۆژ بەردەوام دەبێت

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەست بە نمایشکردنی شانۆگەری “شەرڤانۆ” کرا، دەرهێنەرەکەی ئومێدەوارە جگە لە سلێمانی شارەکانی دیکەش کارەکەیان ببینن.

گۆران عەلی کەریم، دەرهێنەری شانۆییەکە بە 964 ی وت حەزدەکات بینەر خۆی ئامادەی شانۆییەکە بێت و دیمەنەکانی ببینێت نەک ئەو ئێستا باسی وردەکارییەکانی بکات.

دەشڵێت “لەناو ئەو کێشە و گرفتی خەڵک و ئاڵۆزییەکانی ژیان ئێمە بە شانۆگەریەمانەوە تروسکاییەکی ئومێدبەخش دەبینین بۆ باشترکردنی ئەو ژیانە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن