کەڵکى خواردنەوەى نەماوە
خورماتوو؛ وردەماسى لە ئاوى ماڵاندا دەرکەوت
سیروان خورشید – خورماتوو
ماوەیەکە لەکاتی هاتنەوەی ئاوی ماڵان لە چەند کۆڵان و گەڕەکێکی قەزای خورماتوو ئاوەکە بۆنێکی ناخۆشی لێ دێت و تەنانەت وردە ماسی تێدەکەوێت.
هاوڵاتییەک گرتە ڤیدیۆیەکی بۆ964 ناردووە و تێیدا دەردەکەوێت کە لەکاتی کارپێکردنی ماتۆڕی ئاوەکەیدا، وردە ماسی هاتووەتە ناوەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ماوەیەکە ئاوەکەیان بۆنی ماسی و پیسی لێ دێت و داوای چارەسەری خێرا دەکەن.
لەئێستادا بەشێک لە هاوڵاتییان ناچارن مانگانە تێچوی زیاتر بکەن و ئاوی پاک بە پارە بکڕن، لە کاتێکدا ئاوی ماڵەکانیشیان بۆ دەڕوات بەڵام ناتوانن بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنن.
لەسەر ئەو کێشەیەیە،964 پەیوەندی بە ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی قەزاکەوە کرد، هەرچەندە ئەو وتى،”ئەو ئاوەى دەدرێت بە هاوڵاتیان دەپاڵێورێت و پاک دەکرێتەوە، بەڵام بەمڕۆوە بەدواداچوون بۆ ئەو بۆنە دەکەین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح