لە گۆپتەپە
رەوە بەراز بێستانێک شوتیان خوارد و خەساریان کرد
964+
عەزیز عەبدوڵا
شەوی رابردوو رەوە بەرازێک داوییەتی بەسەر بێستانی جوتیارێکدا لە گۆپتە و هەرچی کاڵەک و شووتی هەبووە سافیان کردووە و خواردوویانە.
بەهۆی زۆر بوونی بەراز لە پێدەشتەکانی گۆپتەپە، بووەتە هۆکاری ماڵ وێرانی بۆ جوتیاران و زیاتر لە 100 شوتی لە شەوێکدا خەساردکردووە.
عوسمان محەمەد جوتیارە و بە 964ـی وت، پێدەچێت بەرازەان زۆر بووبوون و بەجارێک هەرچی شووتییە خواردوویانە و سافیان کردووە.
دەشڵێت، لە مانگی پێنجەوە خەریکیەتی و هەر لە سەرەتاشەوە بەشێکی زۆری ناوی خێری لێهێناوە کەچی بەراز زەپەری پێ بردووە و نەیهێشتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی