50 گیانلەدەستدان و بریندار هەیە

لەسەر رێگای دێرەزوور بۆ تدمۆر پێکدادانی دوو پاس کارەساتیان نایەوە

فەرهاد حەسەن

بەهۆی پێکدادانی دوو پاسەوە لەسەر رێگای سەرەکیی نێوان دێرەزوور و تدمۆر لە بیابانی سووریا، نزیکەی 50 کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوونە، کە ژمارەیەک سەربازی هێزە حکومییەکانی تێدایە.

رووداوەکە ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی “سخنە” لەسەر رێگای دێرەزوور بۆ تدمۆر روویدا، تێیدا پێکدادانێکی توند لەنێوان دوو پاسدا بووە، کە یەکێکیان هێزەکانی سەر بە “ئاسایشی بادیە” (قوات أمن البادية)ی حکومی گواستووەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرەتایی کە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR) بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێکدادانەکەوە یەکێک لە پاسەکان ئاگری گرتووە و ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە یاخود بریندار بوون.

پرۆسەی رزگارکردن و فریاگوزاری بەربەستی گەورەی ڕووبەڕووەوە، بەو پێیەی نزیکترین خاڵی پزیشکی نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکەوە دوورە، ئەمەش ناچاری کردووە داوای بەپەلە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت تاوەکو هێلیکۆپتەر یان فڕۆکەی تایبەت بە فریاگوزاریی پزیشکی بۆ گواستنەوەی بریندارە باروختەکان بنێرن، بە تایبەت کە دۆخی تەندروستیی ژمارەیەک لە بریندارەکان مەترسیدارە و پرۆسەی فریاکەوتن لە ناوچە بیابانییەکاندا ئاڵۆز بووە.