زیارەتکاران دێن و دەچن

هاتوچۆ لە دەروازەی شەلامچە ئاسایی بووەتەوە

ئەحمەد مستەفا

ئۆمەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە دەروازەی شەلامچەی راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی بۆردومانکردنی بەشەکەی ناو خاکی ئێرانەوە، کارەکان تێیدا پەک کەوتبوون.

وائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، کارکردن لە دەروازەی سنووریی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە، لەسەر داوای لایەنی ئێرانی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر (لە 2:00  تا 5:00 ) وەستا.

ئەو وتی، ئەو وەستانە بە مەبەستی دووبارە رێکخستنەوەی دۆخەکە بووە دوای ئەوەی دەروازەکە لە دیوی ئێرانەوە کەوتبووە بەر بۆردومان.

ئەو باسی لەوەکرد، کارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن و هاتنی سەردانیکەرانی چلەی ئیمام حوسێن بەردەوامە.