دوو دوکتۆر
راستە دکتۆرەکان ملیۆنێرن ئەی بۆچی سکرتێری دوکتۆر لە دوکتۆرەکان زیاتر پۆز لێئەدەن؟
ژووری هەواڵ
لە پشت پیشەی پزیشکییەوە کۆمەڵێک راستی هەیە کە نەخۆشەکان نایبینن زۆر جار بە رەخنە لە رووبەڕووی پزیشک دەکرێنەوە و زۆرجاریش پزیشک بە مامەلەی خۆی هەندێک لە راستیەکان دەدرکێنن.
بەرنامەی ئەمجارەی دوو دوکتۆر میوانداری دکتۆر ئامانج گەردی پزیشکی پسپۆری ئێسک شکاوی کردووە و باس لەوە دەکات کە نەک پزیشکی بەڵکو هەموو پیشەیەک بەشێکی ئینسانییە و پەیوەندی بە لایەنە مرۆڤایەتیەکەوە هەیە.
باسی ئەوە دەکات، کە ئەخلاویاتی پزیشکی بریتییە لەوەی کە بە چاکترین شێوە ئەو زانستەی هەتە بەکاری بهێنێت و پێویستە هەموو پزیشکێک مامەڵەی لەگەڵ نەخۆش وەک مامەڵەی لەگەڵ خوشک و برا و دایکی خۆی وابێت کە نەخۆش بن.
دکتۆر ئامانج لە بەرنامەکەدا تیشک دەخاتە سەر زۆر بابەتی هەستیار هەر لە پارەی دکتۆرەوە و تا دەگاتە پۆزلێدانی سکرتێری دکتۆر و ئەو رەخنانەی کە لە دکتۆر دەگیرێت.
دەتوانن لە ماڵپەڕ و تەواوی سۆشیال میدیای 964 بینەری تەواوی پرۆگرامەکە بن.