نۆرەگرتنی خانەنشینان بۆ وەرگرتنی موچە - وێنە: 964
چی نوێی تێدایە؟
لیژنەی ئاسایش و بەرگری هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆی پەسەندکرد
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆی پەسەند کرد، و ئیتر ماوەتەوە پەڕلەمانیش دەنی لەسەر بدات بۆ پەسەندکردنی.
بە گوێرەی راگەیەندراوی لیژنەکە، کە 964 بینوویەتی، پڕۆژەکە هێزەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمە بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا فەرمانبەرانی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆ دەخرێنە ژێر چەتری یاساکە، هاوکات کارمەندانی گرێبەستیش مافی ئەولەویەتیان لە دامەزراندنی هەمیشەیی پێدرا.
لە یاسا نوێیەکەدا ئیمتیازی شایستە دراوەتە شەهیدان و بریندارانی کردەوە تیرۆریستییەکان، و بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەراندا هەژمار دەکرێت.
مەرجی خانەنشینی پۆلیس بە 15 ساڵ خزمەت و 40 ساڵ تەمەن دیاریکراوە، هاوکات دەرماڵەی نان بە فەرمی دەخرێتە سەر کۆی گشتی موچەی خانەنشینی.