تورکش ئێرلاین وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی پێشخست
لە 2ـی مانگی داهاتوو فڕۆکەکانیان دێن و دەچن
تورکش ئێرلاین وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی پێشخست
شۆڕش قادری
تورکش ئێرلاین وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی پێشخست و لە 2ـی مانگی داهاتوو فڕۆکەکانیان بە ئاسمانی کوردستاندا دێن و دەچن.
بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیـاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەپێی ئاگادارینامەیەکی ئەلەکترۆنی کە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین) بۆ (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی) نێردراوە، گۆڕانکاری لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیاندا کراوە.
بەپێی خشتەی هاوپێچی (هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین) وابڕیارە لە رۆژی 2.10.2026ـەوە و لە سەرەتادا هەفتانە بە چوار گەشت لە نێوان (ئەستەنبول – سلێمانی- ئەستەنبول) دەستپێبکەن.
وەک ئەوەی لەخشتەکەیاندا هاتووە، وابڕیارە لە رۆژی 14.12.2026ـەوە گەشتەکانیان زیاد بکەن بۆ گەشتی رۆژانە واتا هەموو رۆژانی هەفتە.