کارکردنی تیمەکان دوای دوای ڕهشهبا و بارانهكهی دوێنێ - وێنە: کارەبای هەولێر
نۆ ستوونی کارەبا شکا بوون
کارەبا لە قەزای قوشتەپە دوای زیانی رەشەبا و باران گەڕێندرایەوە
ئەحمەد مستەفا
دوای زیانەکانی رەشەبا و بارانی بەهێز، کارەبا لە ماوەیەکی کەمدا لە سنووری قەزای قوشتەپە-ی پارێزگای هەولێر گەڕێندرایەوە باری ئاسایی.
بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای هەولێر، رەشەبا و بارانی بەرەبەیانی پێرێ زیانیان بە تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا گەیاندووە، کە بووە هۆی لەکارکەوتنی چەندین فیدەر و شکانی 9 ستوونی کارەبا.
سەرەڕای ئەوەی دوێنێ پشووی فەرمی بوو، تیمەکانی چاککردنەوەی فەرمانگەی کارەبای قوشتەپە بەردەوام بوون لە کارەکانیان و توانییان لە ماوەیەکی کەمدا هەموو کێشەکان چارەسەر بکەن و تۆڕەکە بگەڕێننەوە باری ئاسایی.
بەپێی راگەیاندنەکە، فیدەرەکانی 2، 4، 7، 8، 10، 15، 19و 20لە وێستگەی گردمەلا، هەروەها فیدەرەکانی 5 و 8 لە وێستگەی دەشتی هەولێر، لەو فیدەرانە بوون کە بەهۆی رەشەباکەوە لەکار کەوتبوون و دواتر بە تەواوی چاک کرانەوە.