یەکێکیان تاقانەی چوار خوشکە و برینی سەختە
وردەکاری رووداوی تەقینەوەی پارچەیەک بە چوار گەنجدا
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
یەکێک لەو گەنجانەی پارچەیەک تەقەمەنی پێیاندا تەقییەوە، تاقانەی چوار خوشکە و باری تەندروستیشی ناجێگیرە.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 24.8.2026 لە سنووی گوندی کڵێسەی سەربە ناحیەی ئاشتی چوار گەنج لەسەر زێی بچووک دەستکاری پارچەیەک تەقەمەنییان کردووە و بەهۆیەوە برینداربوون.
یەکێک لە گەنجەکان پارچەیەک بەر سنگی کەوتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە، رەوانەی هەولێر کراوە و لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دایە.
برایەکی ئەو گەنجە دوو ساڵ پێش ئێستا، بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا و ئێستا هەر خۆی ماوە و تاقانەی چوار خوشکە، خانەوادەکە داوای دوعای بەخێری بۆ دەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری