رۆژی پێنجشەممە

لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار لە سلێمانی دادگایی دەکرێن

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

رۆژی پێنجشەممە لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار لە سلێمانی دادگایی دەکرێن.

دانا تەقیەدین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار بە 964ـی وت، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 3.9.2026 دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆلادی برای و 12 کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای 2ـی تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەبچێت.

باسی لەوەشکرد، لە ساڵی 2025ـەوە داوایانکردووە کە دادگاییکردنی ئەو کەسانە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر، بەڵام ئەو پرسە هیشتا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری