ATM پارەی تیادا نییە
بەشێک لە خانەنشینان کێشەیان لەگەڵ بانکی ئەهلی عێراقی هەیە
کاردۆست حسێن ـ هەولێر
ئەمرۆ چوارشەممە، دەستکرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران، بەڵام بەشێک لە خانەنشینان کێشەیان لەگەڵ ئامێرەکانی ATM هەیە، بەو پێیەی لە کاتی داخڵکردنی کارتەکانیان ناتوانن موچەکانیان راکێشن بە هۆی نەبوونی پارە لە ئامێرەکە.
فەرحان مستەفا، یەکێکە لە خانەنشینانی پێشمەرگە، لە رێگایەکی دوورەوە هاتووە تا موچەکەی وەربگرێ بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە ئامێری ATM ـی بانکی ئەهلی عێراقی لە بەیانیەوە چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکەیەتی.
لەم بارەیەوە فەرحان مستەفا بە 964ـی وت “داواکارم مەعاشی عالەمی بە رێک و پێکی بدا و تەواو”، یەکێکی تر لەم خانەنشینە نیگەرانە لەم بارودۆخە کە زۆربەی جار تەنها ئەو بانکە کێشەی هەیە و بانکەکەکانی تر بێ کێشە موچەخۆران موچەی خۆیان وەردەگرن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی