پێداویستییەکانی قوتابخانە دەبەخشێتە تووشبووانی شێرپەنجە
رێکخراوێک منداڵەکانی نەخۆشخانەی هیوای دڵخۆش کرد
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نزیکە و رێکخراوێک لە خەمی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە دایە، هەموو پێداویستییەکانی قوتابخانەی دابین کردووە و بەسەر ژمارەیەک لە نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا دابەشیان دەکات.
پەیوەند کاروان سەرۆکی رێکخراوی پەریا بۆ پشتگیری تووشبووانی شێرپەنجە بە 964ـی وت، “چەندین بۆکسمان ئامادە کردووە کە هەر یەکێکیان هەموو پێداویستییەکانی قوتابخانەی تێدایە بە قەڵەم و دەفتەر و بۆیەوە، هەندێکیشیان جلوبەرگ فەرمییەکانی قوتابییەکانی تێدایە”.
جگە لەوەش ژمارەیەک جانتایان بۆ قوتابیانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە ئامادە کردووە و ئەمڕۆ بەسەریاندا دابەشی دەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری