حەوزی سەرەکی رماندووە

بەم هاوینە (رەنووە بەفر)ێک دانیشتوانی سەنتەری چۆمانی بێئاو کرد

فەرهاد حەسەن

فەرمانگەی ئاوی چۆمان چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، شەوی رابردوو بەهۆی خزانی رەنووە بەفرێک بۆری سەرەکی پڕۆژە ئاوەکەیان شکاوە و لە ئێستادا ناتوانن ئەو بۆ هاوبەشەکانیان دابەش بکەن.

فەرمانگەکە، ئاگاداریەکی بۆ هاوڵاتیانی سەنتەری قەزای چۆمان بلاوکردووەتەوە، کە بەهۆی هاتنی رەنووە بەفرەکە حەوزی سەرەکی بەتەواوی داڕماوە و ئەم بۆرییە سەرەکییەشیان شکاوە.

داوایان لێدەکات دەست بە ئاوی ماڵەکانیانەوە بگرن، چونکە دەڵێت “تیمەکانمان لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، کاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات چاکبکرێتەوە، هەر کاتیکیش چاککرایەوە ئاگادارتان دەکەینەوە”.