نزیکەی 5000 هەزاری لێبووەوە
گۆشتی سوور لە سلێمانی هەرزانتر بوو
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
گۆشتی سوور لە سلێمانی زیاتر هەرزان بوو و کیلۆیەک گۆشتی بەرخی سپی و ناسک 16 هەزار دینار ناکەوێ.
هەژیر هیدایەت گۆشتفرۆشە و بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ کیلۆیەک گۆشتی بەرخمان داوە بە 15 هەزار و 750 دینار کە روبعێک زەرەر دەکات، بەڵام ئەوەی هەیە کە لە جگەرەکەدا 20 هەزار دینارمان بۆ ماوەتەوە”.
وەک خۆی دەڵێت، گۆشتەکەیان لەگەڵ شوێنەکانی دیکە هیچ فەرق و جیاوازیی نییە و مۆر و هەموو شتێکیشی مەزبووتە، بەڵام ئەوان ئەو سیاسەتەیان گرتووەتەبەر کە دەڵێ، فرۆشی زۆر و قازانجی کەم.
بەقسەی ئەو گوشتفرۆشە پێشترکیلۆیەک گۆشتی بەرخ بە 20 هەزار دینار بوو، بەڵام لەبەر دۆخی خراپی خەڵک دایانبەزاندووە بۆ 15 هەزار و 750 دینار.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری