لە دەروازەى شار

تابلۆیەکى نوی هەڵواسرا؛”کۆبانێم خۆشدەوێت”

وریا فەتاح

دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، حکومەتى کاتى سووریا لە دەروازەى شارى کۆبانێ تابلۆیەکى بە زمانى عەرەبى هەڵواسى کە لەسەرى نوسراوە (اهلا و سهلا بكم في ممنطقة عين العرب)، ئەمڕۆ لە بەردەم دەروازەى شارەکە تابلۆیەکى نوێ هەڵواسراو لەسەرى نوسراوە “کۆبانێم خۆشدەوێت”.

پێشتر روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندبوو کە هەڵواسینى تابلۆ عەرەبییەکە، کاردانەوەی حکومەتی سووریا بووە بەرامبەر ئەو هەڵمەتەی گەنجانی کورد لە رۆژئاوا کە داوایان کردووە لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا ناوی “کۆبانێ” بنووسرێت نەک “عین العرب”.