دوێنێ شه‌و به‌ به‌هێزی له‌ ئێرانمان دا

ترەمپ: گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەیە

964+

وریا فەتاح

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەیە و هیچ رێگرییەکی لێ نەکراوە.

ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، دوێنێ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان رێككه‌وتنمان هه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك سازشیان كرد، به‌ڵام دوای دوو كاتژمێر له‌پڕێكدا به‌ درۆن له‌ كه‌شتییه‌كان دا

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکان و ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامن، ئەمەش نیگەرانی و ترسی زۆری لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستکردووە سەبارەت بە سەلامەتیی هاتوچۆی دەریایی لەو ناوچەیەدا، کە بە یەکێک لە گرنگترین و سەرەکیترین رێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا دادەنرێت.