هەموو چاوەڕێی داهاتوو دەکەن

بۆ رێکەوتنەکەی نێوان (هەسەدە) و سوریا رۆژئاوا بەرچاوی روون نییە

تیمی رۆژئاوای کوردستان

لە رۆژئاوای کوردستان، بەشێکی هاوڵاتیان نازانن دەرەنجامی رێکەوتنەکەی نێوان (هەسەدە) و حکومەتی سوریا چی دەبێت، بەشێکیشیان دوودڵ لە رێکەوتنەکە و بەرچاوی روون نییە.

964 راووبۆچوونی چەند هاوڵاتییەکی لە رۆژئاوای کوردستان لەسەر ئەم رێکەوتنە وەرگرتووە، زۆربەیان رێکەوتنەکە بە کارێکی باش دەزانن ئەگەر داهاتوویەکی باش بۆ کورد دابین بکات، بەڵام چونکە جارێ دەرەنجامەکەی نادیارە، هەندێک پێیان وایە مافەکانی کوردی تێدا دیار نییە و هەندێکیشیان تایبەتمەندییەکان بۆ کور لەناو ئەو رێکەوتنە نادۆزنەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن