بەشێکی شەقامی بەردەم پزیشکی دادیی هەڵەبجە هەڵکەندراوە – وێنە؛ هاتوچۆ هەڵەبجە
شۆفێران وریابن تێی نەکەون
شەقامی بەردەم پزیشکی دادیی هەڵەبجە هەڵکەندراوە
964+
شۆڕش قادری
شۆفێران و هاوڵاتیانی هەڵەبجە ئاگاداربن، بەشێکی شەقامی بەردەم پزیشکی دادیی هەڵەبجە هەڵکەندراوە و وریابن تێی نەکەون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە چەند وێنەیەکی شوێنەکەی داناوە و نووسیویەتی، بەهۆی کارکردن و چاکسازی لە شەقامی بەردەم (نەخۆشخانەی پزیشکی دادی) بەشێک لە گۆڕەپانەکە، سایدی دەستەڕاست هەڵکەندراوە.
دەشڵێت، لەپێناو سەلامەتیتان، تکایە لەو ناوچەیەدا زۆر بە وریایی و خێراییەکی کەمەوە شۆفێری بکەن تا کاتێک کارەکان تەواو دەبن.