چی روویدا؟
تەرمی خامنەیی دەهێنرێتە عێراق و رۆناڵدۆش ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد
توانا نەقی
هەر لە کرانە دەرەوەی پرتوگال و ئەمریکا لە مۆندیال ماڵئاوایی کرستیانۆ لەمۆندیال تا رووداوە گەرمەکانی ناوچەکە و ئەوەی دوێنێشەو روویداوە و هێنانی تەرمی خامنەیی بۆ عێراق بە پوختی بیزانن.
– بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناتۆ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت و ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.
– لە لوتکەکەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەشدار دەبێت و دێتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
– پێش چوونی بۆ تورکیا ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی سوریای کردووە و میدیای فەرمی سوریا ڤیدیۆی سەردانی ماکرۆنی بۆ مزگەوتی ئومەوی بڵاوکردووەتەوە.
– ئەکسیۆس: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران بە مووشەک دوو کەشتی بازرگانیان لە گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج.
– قەرارە ئەمڕۆ تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران بگاتە عێراق و سبەی مەراسیمی ماڵئاوایی لە کەربەلاوە ئەنجامبدرێت.
– هەریەک لە خانەوادەکەی خامنەیی و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها یه‌كێك له كوڕه‌كانی خامنه‌یی، له مه‌راسیمی پرسه له عێراق به‌شداری ده‌كه‌ن.
– به‌رپرسی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق: 351 كاروان به‌شداری له پرسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، زیاتر له سێ هه‌زار میدیاكاری عێراقی و عه‌ره‌بی و بیانی به‌شدار ده‌بن له رووماڵكردنی رێوڕه‌سمی پرسه‌كه، جگه له دابینكردنی دوو هه‌زار و 500 كامێرا و 23 ناوه‌ندی په‌خشی راسته‌وخۆ بۆ رووماڵكردنی مه‌راسیمه‌كان.
-دوێنێ ئێوارە لە گەڕەکی مەلا داودی شاری سلێمانی، ژنێکی بەساڵاچوو لەکاتی پەڕینەوەی بەسەر حەوزێکی ئاودا کەوتە ناوی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
– نرخی زێڕ بەرەو زیاتر دابەزین دەچێت بە جۆرێک لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەو بەرزبوونەوەیەی بەخۆوەی بینی ئێستا ئەو ئاستەی نەماوە، بە رێژەی 0.6% دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 4138 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
– دوێنێشەو پادشای تۆپی پێ‌و رۆناڵدۆ بە دڵشکاوی و بە چاوی پڕفرمێسکەوە ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد و دڵی هەزاران هاندەری شکاند.
– ئیسپانیا و پرتوگال رووبەڕووی یەک بوونەوە و یاریکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بۆ ئیسپانیا کۆتایی هات و خۆی گەینادە قۆناغی هەشتی مۆندیال.
– هەرلە قۆناغی 16 بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلجیکا و ئەمریکا رووبەڕووی یەکبوونەوە و بەلجیکا بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە تاکە گۆڵێک ماڵئاوایی بە ئەمریکا کرد لە مۆندیال و خۆی گەیاندە قۆناغی هەشت.