كوڕه گه‌وره‌ی عه‌لی سیستانی:
“باوکم بەهۆی دۆخی تەندروستی ناتوانێت نوێژ له سه‌ر تەرمی خامنه‌یی بكات”
فەرهاد حەسەن
نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئایینی شیعه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی (ته‌مه‌ن 96 ساڵ) مه‌رجه‌عی باڵا، نوێژی پرسه له‌سه‌ر ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆچكردووی كۆماری ئیسلامی ئێران ناكات كه بڕیاره ئەمڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی بهێندرێته عێراق.
محه‌مه‌د ره‌زا سیستانی، كوڕه گه‌وره‌ی عه‌لی سیستانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی باوكم ده‌یویست نوێژی مردوو له‌سه‌ر ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی بكات، به‌ڵام بارودۆخی ته‌ندروستیی له‌ئێستادا رێگه‌ی پێنادات”.
بڕیاره كاروانی پرسه‌ی خامنه‌یی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 6:00ی به‌یانی له شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌بچێت و دوای ئه‌وه كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ كاروانی پرسه‌ی خامنه‌یی ده‌برێته كه‌ربه‌لا، پاشان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه مه‌شهه‌د و له‌وێ به‌خاكده‌سپێردرێت.
لە کاتێکی پێشتری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندبوو، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف پێشوازی له ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری كۆچكردووی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه “سبه‌ی خانه‌واده‌ی خامنه‌یی ده‌گه‌نه پارێزگای كه‌ربه‌لا بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی پرسه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها یه‌كێك له كوڕه‌كانی خامنه‌یی، له مه‌راسیمی پرسه له عێراق به‌شداری ده‌كه‌ن.