هەر ئۆنسەیەک بوو بە 4138 دۆلار
دوو هەفتەیە زێڕ لە دابەزیە و بازرگانانیش لە چاوەڕوانی ماونەتەوە
ژووری هەواڵ
نرخی زێڕ بەرەو زیاتر دابەزین دەچێت بە جۆرێک لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەو بەرزبوونەوەیەی بەخۆوەی بینی ئێستا ئەو ئاستەی نەماوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ بە رێژەی 0.6% دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 4138 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ زیاتر لە 25% لە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی پاشەکشەی کردووە کە لە سەرەتای ئەم ساڵدا تۆماری کردبوو، هۆکارەکەشی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێرانە کە نیگەرانییەکانی هەڵاوسانی زیاد کرد و وایکرد دۆلار بەهێز بێت و چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی سوود زیاد بکەن.
کۆمپانیای (ABC Refinery) کە گەورترین پاڵاوگەی زێڕە لە ئوسترالیایە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت ” گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ هێشتا بەردەوامی جوڵەی هەفتەی رابردووە و بە جۆرێک نرخەکان لە دەوروبەری ئاستێکی پاڵپشتی، جێگیر بوون و مامەڵەیان پێوەدەکرێت.”
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بازرگانان چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشووی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی ئاماژەی زیاتریان بۆ دەربکەوێت لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی ئەمریکا.
بڕیارە کۆنووسەکە سبەی چوارەشەممە بڵاوبکرێتەوە، کە تیایدا باس لە جۆری دەستکاریکردنی رێژەی سوود دەکات، بەو پاساوەی کە ئەم ئاماژانە دەبنە هۆی ئەوەی بانکی ناوەندی کەمتر چالاک بێت لە وەڵامدانەوەی پێشهاتە ئابوورییە نوێیەکان.