واژۆى دەکات

بۆ لەسێدارەدانى عەجاج؛ قەڵەمەکەى نزار ئامێدى بڕیار دەدات

وریا فەتاح

ئێستا تۆپەکە لە ساحەى سەرۆک کۆمارە، قەڵەمەکەى ئەو دەتوانێت عەجاجى تاوانبارى ئەنفال بباتە بەردەم پەتى سێدارە، سزاى هەموو ئەو تاوانانەى لێ بسەنێتەوە کە بەسەر، ژن، پیاو، منداڵ و کوڕ و کچى کوردى هێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.7.2026، دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی عێراق، سزای لەسێدارەدانی بە هەڵواسین تا مردن بۆ تاوانبار (عەجاج ئەحمەد حەردان) پەسەند کرد، کە تێوەگلاوە لە تاوانەکانی جینۆساید، کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژن، پیاو، گەنج و منداڵى کورد لە زیندانى نوگرە سەلمان.

دوای پەسەندکردنی بڕیارەکە، دۆسیەکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەکرێت بۆ ئەوەی مەرسومی کۆماری بۆ جێبەجێکردنی سزاکە دەربکرێ ، بەمەش جەلادەکەی نوگرە سەلمان چاوەڕێی قەڵەمەکەی نزار ئامێدیى سەرۆک کۆمارە بۆ ئەوەی بە پەتى سێدارەوە بکرێت.