برێنت گه‌یشته 72.29 دۆلار
هێوربوونەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵات نرخی نه‌وتی به‌رز کردەوە
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە کەمتر سەرەنجی جیهان لەسەر گرژییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه و ئێستا ئەو سەرەنجە گۆڕا بۆ چاودێریكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاسۆی دابینكردن و خواستی جیهانی.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.39%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 72.29 دۆلار، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای رۆژئاوای ته‌كساس به رێژه‌ی 0.26% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 68.84 دۆلار.
شرۆڤه‌كارێکی بازاڕ له كۆمپانیای (كه‌ی سی ئێم تره‌ید) دەڵێت “بوژانه‌وه‌ی دابینكردنه‌كان بووه‌ته هۆی دابه‌زینی نرخی مه‌ترسی له بازاڕدا، به‌ڵام وه‌به‌رهێنه‌ران هێشتا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستی ئێستا ده‌كه‌ن له كاتێكدا به‌رده‌وام نادڵنیایی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه هه‌یه.
ئەو شرۆڤەکارە (تیم واته‌ره‌ر)ە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قۆناغی داهاتو بۆ نرخی نه‌وت زۆر به‌نده به پێوه‌ره‌كانی خواست به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن چینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كان زۆربه‌ی هه‌واڵه ئه‌رێنییه‌كانیان له‌باره‌ی زیادبونی دابینكردنی نه‌وته‌وه هه‌ڵمژیوه.