هاندەری سەرسەختمان زۆرە
مۆندیال لە ئۆفیسی 964؛ کارمەندان پێشبینی پاڵەوانی جامی جیهانی دەکەن
964+
ژووری هەواڵ
مۆندیال و گەرموگوڕیی رکابەرییەکانی جامی جیهانی، بە تەواوی گەیشتووەتە ناو کەشی کارکردنی تۆڕی میدیایی 964، کارمەندانی دامەزراوەکەمان بوونەتە چەند بەرەیەکی سەرسەختی هاندانی هەڵبژاردە جیهانییەکان.
وادیارە کە ململانێی سەرەکی لە نێوان هاندەرانی بەرازیلی، ئەرجەنتینی و پورتوگالی هاوڕێیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دایە، بە جۆرێک کە هیچ کام لە بەرەکان ئامادە نین لە پێشبینییەکانیاندا تەسلیمی بەرەکەی بەرامبەر ببن.
ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بەشێکن لە گواستنەوەی کەشی پشت کامێرای میدیاکاران و کارمەندانی 964 ، کە لە پاڵ ماندووبوونی رۆژانەیاندا، چێژ لەم خولە جیهانییە وەردەگرن.