بۆ دووه‌مجار هه‌ڕه‌شه له فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كرێت
“فڕۆكه‌كانتان به بۆمب چێنراوه”
بڵند عه‌لی – به‌ریتانیا
بۆ جاری دووه‌م له‌م هه‌فته‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی بوونی بۆمب له ناو فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌وروپا، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له ناو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه دروست كردووه، ئه‌مڕۆ راگه‌یاندرا 12 فڕۆكه بۆمبیان تێدا چێنراوه.
وڵاتانی ئه‌وروپا و به تایبه‌تی به‌ریتانیا، ئه‌و هه‌وڵانه به كاری میلیشیاكان ناوده‌به‌ن، به‌ڵام دیاری‌یان نه‌كردووه میلیشیای كوێ و سه‌ر به كێ.
هاوكات پێشتر ئه‌وروپا هۆشداری بوونی هێرشی به هاوڵاتیانی داوه، به تایبه‌تی هێرشی سایبه‌ری بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه و سیستمی كاره‌با و ئاو و سووته‌مه‌نی، بۆیه داوایان له هاوڵاتیان كردووه خواردن و پێداویستی بۆ چه‌ند رۆژێك بكڕن بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو و نه‌خوازراو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا