بۆشایی ئەمنی زۆرە
بەڕێوەبەر و هێزە ئەمنیەکانی ناحیەی پردێ ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکە نەبوون
964+
کاروان ساڵحی – پردێ
ساتی هێرشەکەی دژە تیرۆری عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوو یترۆریست بە قسەی خۆیان بەڕێوەبەری ناحیە و هیچ هێزێکی ئەمنی ناحیەکە ئاگادار نەبوون.
عەبدولموتەلیب نەجمەدین بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بۆ 964 دەڵێت، خۆی نزیک بووە لەو دوکانەوە و هەر ئەوەندەی زانیوە هێزێکی زۆر هاتوونەتە شوێنەکە و رێگاکەیان داخستووە و دەستیان بە تەوە کردووە.
وتیشی، لە ئەنجامدا دوو تیرۆریستەکە کوژراون و مێدمنداڵێکیش کە تاقانەی خێزانەکەیەتی گیانی سپاردووە.
بەڕێوەبەری ناحیە ئاماژەی بەوەکرد، لە سنووری چەندین گوندی پڕدی بۆشایەکی زۆری ئەمنی هەیە و تەنانەت هیچ هێزێکیشی لێ نییە، چەندین جاریش داوایان کردووە کە هێز ببرێتە ئەو شوێنانە بەڵام نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی