قایمقامی سلێمانی:

“هیچ بەرزبوونەوەیەکی نرخ لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەین”

رازاو محەمەد – سلێمانی

دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و ترسی هاوڵاتیان لە گرانبوونی خۆراک و کەلوپەل، تیمەکانی چاودێری بازارگانیی و لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەوردی چاودێری بازاڕ دەکەن و کاربەدستانی شاریش دەڵێن، هیچ بەرزبوونەوەیەکی نرخ لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەن.

فازڵ عومەر قایمقامی سلێمانی بە وەكالەت بە 964ـی وت،  “هیچ بەرزبوونەوەیەکی ناتەبیعی لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین، چونکە ئەو کاڵایانەی لەناو بازاڕدان هی پێشترن و کەس وەجبەی تازەی نەکڕیوە، هەتا عوزرێکی هەبێ بۆ ئەوەی نرخ بەرزبکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکان دەگەڕێن و چاودێری بازاڕ دەکەن، هەر کەسێک گرانفرۆشی بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکەن.

بۆ رۆژانی داهاتووش، بەقسەی قایمقام، لیژنەکانی چاودێری بازاڕ بەپێی وەسڵی کڕین تەعامول لەگەڵ کۆگاکان و مارکێتەکان دەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری