ناردنیان بۆ وڵاتی سێیەم

وڵاتانی ئەوروپا بڕیارە قورسەکەیان بۆ کۆچبەرانی نایاسایی دەرکرد

بڵند عەلی – بەریتانیا

کۆبونەوەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپی لە میونشنی ئەڵمانیا کۆتایی پێهات و چەند بڕیارێکی جدی لەبارەی کۆچبەرانەوە درا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەوپەیمانییەک لە نێوان پێنج وڵات کە پێکهاتوون لە دانیمارک، نەمسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا و یۆنان پێکهێنراو و سەنتەرێکی دیپۆرتکردنەوە لەدەرەوەی ئەو وڵاتانە دادەمەزرێنن.

ئەوەی کە بڕیاری لە بارەوە دراوە و دەبێت بکرێتە یاسا ئەوەیە هەر کۆچبەرێکی نایاسایی لە وڵاتێکی ئەوروپا رەفز وەرگرێت ئەوە لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا رەفز دەبێت.

هەروەها کۆچبەرە نایاساییەکان دەنێردرێنە وڵاتی سێیەم و لەوێوە دیپۆرتی ولاتانی خۆیان دەکرێنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی