مامۆستایەکی ئاینی: بازرگانەکە سەڕەتانە

ئاسایش لە هەڵەبجە؛ هۆشیار و چاودێری دژی بە مادەی هۆشبەرە

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەڵمەتی نیشتمانی بۆ (بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر) و (هزری توندڕەوی و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیان ) لە هەڵەبجەوە راگەیاند، دواتر لە ناوچەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت.

هەموو ئەو شتانەی زیان بە مێشکی مرۆڤ دەگەیەنێت دەچێتە قاڵبی مادەی بێهۆشکەرەوە، و هەموویان حوکمیان هەیە بۆ کەسێک کە بە ویستی خۆی مادەی بێهۆشکەر و زیانگەیەنەر بە مێشکی بەکاربهێنێت، بەڵام حوکمەکەیان جیاوازە و ئەوانەی زیان بە کۆمەڵگە دەگەیەنن حوکمیان قورسترە.

ئەمڕۆ شەممە 17.10.2026، کەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی و خەڵکی خانەخوێ ئامادەی هەڵمەتەکە بوون لە هەڵەبجە، مامۆستایەکی ئاینی قسەی بۆ پەیامنێری 964 کردووە و دەڵێ، بابەتی سڕکردن و بێ هۆشی تەنیا بۆ حاڵەتی پێویستی قەدەغەکراوەکەی لادەبرێ.

ئەو وتی، ئەوانەی مادەی هۆشبەر بەرکادەهێنن قوربانین دەکرێ رزگاربکرێن، بەڵام بازرگاکەنە سەڕەتانە و دەبرێ لەناو ببرێ، پەیامنێری 964 دەپرسێ، زۆرجار دەوترێت کە ئەو کەسەی کە مەی دەخواتەوە هەتا 40 رۆژ نوێژ و رۆژووی قبوڵ نییە ئایا ئەم حوکمە لە ئیسلامدا هەیە یان نا؟

مامۆستا شاد دەڵێ، حوکمەکە هەیە، بەڵام بۆ کەسێک کە بێ هۆکار و بە ئارەزووی خۆی بەکاریهێنابێت، تا ئەو کاتەش حوکمەکەی لەسەر جێبەجێدەبێت کە سزاکەی وەرنەگرتبێت، کە سزاکەی وەرگرت چیتر حوکمەکەی لەسەر جێبەجێناکرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا