هى ئێرانى نایەت

کیلۆیەک پەتاتە 1000 دینارى تێپەڕاند

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەهۆى رێگریکردن لە هاوردەکردنى پەتاتەى ئێرانى، نرخى پەتاتە بەرزبووەتەوە و کیلۆى 1000 دینارى تێپەڕاند.

هیمداد ئەسعەد کە خاوەنى کۆگاى سەوزە و میوەیە لە گومرگى هەولێر (عەلوە)، بە 964ـى وت،”نرخى پەتاتە لە گومرگ کیلۆى بە 1000 دینارە و لە دووکان و بازاڕەکان تا 1500 دینار بەرز بووەتەوە”.

هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رێگە بە هاوردەکردنى پەتاتەى ئێرانى نادرێت، بە وتەى ئەو خاوەن کۆگایە، ئەو پەتاتەیەى ئێستا لە بازاڕە پەتاتەى خۆماڵییە و ئەویش بەشى پێویستى بازاڕ ناکات.
باسى لەوەشکردن جگە لە پەتاتە هەموو بەرهەمەکانى تر هەرزانن بەتایبەت تەماتە و بیبەر و کەلەرم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح