لە بانە

دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران و پێنج کەسیش برینداربوون

شۆڕش قادری

لە شاری بانەی سەربە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران و پێنج کەسیش برینداربوون.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر خاڵی پشکنینی بانە بۆ سەقز و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوو لە بریندارەکان خەڵکی مەدەنین کە لەکاتی شەڕەکەدا لە نزیک خاڵی پشکنینەکە تێپەڕیون و پێوەبوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.